" 60 تانکەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەکرا"

.
.

K24 - هەولێر

بەبڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق 60 تانکەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەکرا.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، 60 تانکەر نەوتی سپیان بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەکردووە.

سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بە بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری نەوت 60 تانکەر نەوتی سپی بەرەو هەرێمی کوردستان رەوانەکرد،.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمەش وەک نیاز پاکییە بۆ گفتۆگۆ و کۆبوونەوەنەوەکانی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان.