مۆرینهۆ دیسان گاڵته به ئارسن ڤینگه‌ر ده‌كات
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری پورتوگالی، نوێترین لێدوان و بۆچوونی خۆی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی مانچێسته‌ر یونایتد خسته ڕوو، وه‌ك هه‌میشه دیسان به ناڕاسته‌وخۆ هێرشی كرده سه‌ر ڤینگه‌ر.
مۆرینهۆ، له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و نایه‌وێت خۆی بۆ كه‌س بسه‌لمێنێت، چونكه ئه‌و هه‌موو شتێكی پێشتر بردۆته‌وه، ده‌شڵێت: من له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان راهاتووم، راهێنه‌ر هه‌یه 10 ساڵه ته‌نیا یه‌ك نازناوی بردۆته‌وه، هه‌شه هیچ نازناوێكی له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو نه‌بردۆته‌وه، به‌ڵام من دوایین جار كه نازناوم بردۆته‌وه، ساڵێك به‌ر له ئێستا بووه، بۆیه پێویستیم به‌وه نییه خۆم بۆ كه‌س بسه‌لمێنم، ته‌نیا ده‌مه‌وێت خۆم بۆ خۆم بسه‌لمێنم.
مۆرینهۆ، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، باسی له رایان گیگز كرد و گوتی: گیگز ده‌یویست ببێته به‌ڕێوه‌به‌ر له یانه‌كه، به‌ڵام بۆی نه‌كرا، ڕۆیشتینی ئه‌ویش له یانه‌كه په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌سته به سه‌رۆك و خاوه‌نه‌كانی یانه‌كه.
مۆرینهۆ گوتیشی: تا ئێستا له كۆی 4 یاریزان، له كڕینی 3 یاریزان سه‌ركه‌وتووبووین، ته‌نیا یه‌ك یاریزانان ماوه.
مۆرینهۆ، پێشتر نازناوی چامپیۆنز لیگی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پۆرتۆ و پورتوگال بردۆته‌وه، نازناوی خولی نێوخۆیی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی چێڵسی و ریال مه‌دریدیش به‌ده‌ستهێناوه، له هاوینی ئه‌مساڵیش له شوێنی لویس ڤان خال به‌راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ستنیشان كرا.