قایمقامیەتی سلێمانی لەسەر دووعا و نوشتە و فاڵکردن ئارایشتگایەک دادەخات

K24 - هەولێر:
لەسەر دووعا و نوشتە و فاڵکردن، قایمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگایەک لە گەڕەکی کوردسات دادەخات.
بە گوێرەی راگەیندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و بە فەرمانی قایمقامیەت، بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵکردنەوە ئارایشتگای شاهان لە گەڕەکی کوردسات دادەخرێت.
قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، بۆ رووبەڕوکردنەوەیان بە رێکارەکانی یاسا، بە فەرمانی دادوەری یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئەو کەسەی دووعا و نوشتەی کردوە و ئەو شۆفێرەشی کاری گەیاندنی دووعا و نوشتەکانی کردووە دەستگیرکراون.
