فراكسیۆنی فه‌تح: ئیرادەی سیاسی بۆ دەرچوونی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز بەدیدەکەین

K24 - هەولێر:
فراكسیۆنی فه‌تح رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ده‌رچوونی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا، ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز هه‌یه.
محه‌ممه‌د به‌لداوی ئه‌ندامی فراكسیۆنی فه‌تح ئاشكرای ده‌كات، پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز له پڕۆژه گرنگه‌كانه و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌پێی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
به‌لداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز بۆ ده‌رچوونی پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز هه‌یه و هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تیش پێداگیری له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و لیژنه‌ی نه‌وت و گازی په‌رله‌مانیش چاوه‌ڕوانی حكومه‌ت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌شنووسی پرۆژه‌كه‌وه بكه‌ن و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.