بانكى ئیسلامی دوبەی زۆرترین قازانجی ساڵانەی لە مێژووی خۆیدا بەدەست هێناوە

ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ ئیمارات
ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ ئیمارات

K24 – هه‌ولێر:

بانکی ئیسلامی دوبەی لە ماوەی ساڵی 2022دا زۆرترین قازانجی ساڵانەی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێناوە و گەیشتووەتە 5.55 ملیار درهەم، کە دەکاتە یەک ملیار و 51 ملیۆن دۆلار، بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە رێژەی 26% زیادیکردووە.

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکەکە رایگەیاندووە، ئەنجامی دارایی بۆ ساڵی 2022 نوێنەرایەتی بەرزترین قازانج دەکات لە مێژووی بانکەکەدا، بە جۆرێک کۆی داهاتی بانکەکە گەیشتووەتە 14 ملیار درهەم، بەراوورد بە ساڵی رابردوو  بەڕێژەی 20% زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، پێشنیاری دابەشکردنی پاداشتی نەختینەیی دەکات کە 30%ی کۆی گشتی بڕی پارەکە بێت، هەروەها سەرمایەی بانکەکە 7.24 ملیار درهەمە و  قازانجی هەر پشکێک بۆ ئەمساڵ 0.7 درهەم بووە.