كونسولى نوێى به‌ريتانيا: هه‌موو هه‌وڵێكم بۆ بره‌ودانى زياتری په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ریتانیا و هه‌رێمى كوردستان ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان تاووتوێیی هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیایان بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له رۆزى كهيڤ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كهيڤ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانياى له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه كهيڤ، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتىكرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌موو هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ريتانيا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييهوه.