ئەڵمانیا.. هێرشکارێک بە چەقۆ دوو كه‌س ده‌كوژێت پێنج کەسی دیكه‌ش برینداردەکات
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کەسێک لەناو شەمەندەفەر بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر سەرنشینەکان و به‌هۆیه‌وه دوو کەس کوژراون و پێنجی دیکەش بریندارن.
راشیگەیاند، هێرشکارەکەیان دەستگیرکردووە و کەسێکی بە رەچەلەک سوورییە.
شەمەندەفەرەکە لە کیل بەرەو هامبۆرگ گەشتی کردووە بۆ وێستگەی برۆکشتێد. هێشتا پاڵنەرەکانی بکوژ بۆ ئەنجامدانی کردەوەکە دیار نییە و وێستگەی برۆکشتێدیش بۆ ماوەی چەن کاتژمێرێک داخرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی، گومانده‌كرێت هێرشكاره‌كه خه‌ڵكی سووریا بێت.