وڵاتێك پێنج رۆژ كهرهنتینهی گشتی راگهیاند

K24 – ههولێر:
کۆریای باکوور بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیێکەوە بۆ ماوەیەکی کاتی پیۆنگیانگی کەرەنتینە کرد.
میدیاکانی کۆریای باشوور بڵاویانکردەوە، حکومەتی کۆریای باکوور بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیێکی کۆئەندامی هەناسەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ پیۆنگیانگی پایتەختی وڵاتەکەی کەرەنتینە کرد.
ئاماژە بەوەشدراوە، حکومەت ئاماژەی بە جۆری نەخۆشییەکە نەکردووە، بەڵام داوا لە هاووڵاتییانی دەکات تاوەکو درەنگانی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە ماڵەکانیان بمێننەوە و رۆژانەش چەند جارێک پشکنینی پلەی گەرمی لەش بکەن.