بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت، کار ئاسانی زیاتر بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی بیانی دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان بەدواداچوون بۆ کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی كوردستان دەکات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2023)، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، دكتۆر محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بە یاوەری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی گشتی کۆماری فەرەنسا و خالید ئەلشەمرانی جێگری کونسوڵی عەرەبستانى سعودیە لە هەرێمی کوردستان، سەردانى کارگەی (صافی دانون)یان لە ھەولێر کرد، کە وەبەرهێنانێکى هاوبەشە لە نێوان ھەردوو ووڵاتی (سعوودیه و فەرەنسا) و لە ساڵى 2014ه‌وه بەرهەمەکانى لە هەرێمى کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانى دیکەی عێراق دەخاتە بازاڕەوە.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌م هه‌نگاوه دوای بەشدارى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆڕبەندى ئابوورى داڤۆس دێت لە ووڵاتی سویسرا، کە دیداریان لەگەڵ چەندین کەسایەتى سیاسی، ئابووریناس، بزنسمانان و گەورە بەرپرسانى وڵاتان ئەنجامدا، هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، دەستەی وەبەرھێنان و دامەزراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێمى راسپاردووە، لە دۆخى وەبەرهێنەر و وەبەرھێنانی بیانی لە هەرێمى کوردستان بکۆڵنەوە و کێشە گرفتەکانیان بۆ چارەسەربکەن و سەردانیان بکەن.
کۆمپانیای (صافی دانون) لە هەرێمی کوردستان خاوەنی پڕۆژەی پیشەسازی خواردەمەنییە، کە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانە و لە ساڵی (2013)دا دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێداوەو 75% کاری دەستی خۆماڵیە.