محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود: ئەوەی عێراق ده‌یکات دوژمنایەتی کوردە

K24 – هه‌ولێر:
له كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی، بۆ به نایاسایی ناساندنی بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان، محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئەوەی عێراق ئەیکات دوژمنایەتی کوردە.
له په‌یامێكدا، كه به‌و هۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود رایگه‌یاندووه، "لەم ئانوساتەدا، داوا لە کورد ئەکەم چیتر خۆیان و نەتەوەی کورد و قەوارەی سیاسی هەرێم نەدەنە دەست قەدەر، دادگایەکی عەرەبی کۆمەڵێک بڕیاری نابەجێی داوە، وەک ئەوەی وارسی کورد بێت، پێموایە ئەبێت کورد لە بەغداد بکشێتەوە و هیچ پەیوەندییەک لە نێوان کورد و بەغداد نەمێنێت و هیچ نوێنەرایەتیەکی عێراقیش لە کوردستان نەمێنێت".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئەوەی عێراق ئەیکات دوژمنایەتی کوردە و پێویستە دادگای باڵای کوردستانیش بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات کە ئەو دادگا عەرەبیەی لە بەغدادە، دادگایەکی فیدڕاڵی نییە و دادگایەکی نا دەستووریە و هیچ بڕیارێکی جێبەجێ ناکرێت لە کوردستاندا".
دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "عێراق پێویستی بە دادگای دەستوریی هەیە و ئەو دادگایەی ئێستا لە وەختی دەستوری کاتی عێراقدا دامەزراوە هیچ شەرعیەتێکی نییە".