ئامینه زكری: لە بنەڕەتدا دادگای فیدراڵی دەستووری نییە

K24 – ههولێر:
وهك كاردانهوه بهرامبهر به بڕیارهكهی دادگای ئیتیحادی، بۆ به نایاسایی ناساندنی بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانه بۆ ههرێمی كوردستان، ئهندامێكی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهیهنێت، دادگای نادەستووری فیدراڵی عێراق، جارێکی دیکە سەلماندی ئەو دادگایە نییە کە کورد وەک دادگایەکی بێلانەیەن سەیری بکات.
ئامینه زكری ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیوویهتی: ئەمڕۆ دادگای نادەستووری فیدراڵی عێراق، جارێکی دیکە سەلماندی ئەو دادگایە نییە کە کورد وەک دادگایەکی بێلانەیەن سەیری بکات و بڕیارەکەی ئەمڕۆش چووە سەر ئەو بڕیارانەی دیکە کە دادگاکە دژی گەلی کوردستان دەریکردوون.
ههروهها دهشڵێت: "لە بنەڕەتدا دادگای فیدراڵی، دەستووری نییە و بەپێی مادەی 92 لە دەستووری عێراقی دانەمەزراوە و بڕیارەکانی بە سیاسی کراون و خولی رابردووی پەرلەمان بە ھاوکاری لایەنێکی کوردی بە زۆرینەی سادە دەنگی لەسەردراوە، بۆیە دەبێت لایەنە عێراقییەکان و ئەوانەی دەسەڵاتدارن بزانن یان دەبێت ئەم دادگا نادەستوورییە هەڵبوەشێتەوە و بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ سەرجەم پرسەکان بکرێت، یان گەلی کوردستان دادگایەکی هاوچەشن بە دادگای خۆی نازانێت".
ئامینه زكری گوتیشی: "ئێمە نابێت هیچ کات لەبیری بکەین سەرەڕای هەوڵەکانمان، دەستپێشخەری و چوونە پێشەوەمان بە نیەتی رێککەوتن و سازان لەگەڵ حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، بەڵام دەبێت بزانین ئەدەبیات و بیرۆکەی سڕینەوەی کورد لەناو عێراقدا هێشتا زیندووە و ئەم بیرۆکەیە رەگی داکوتاوە لەناو بەشێکی سیاسی وغەیرە سیاسییەکان لەعێراقدا، ئەگەر بەمجۆرە نەبێت دادگایەک خۆی نادەستووری بێت، چۆن بڕیارەکانی دەستووری دەبن هەر بۆیە (المبني على الباطل باطل).