سوید لەبارەی ناردنەوەی پەنابەرانی نایاسایی بڕیارێک دەردەکات

پەنابەرانی سوید
پەنابەرانی سوید

K24 - هەولێر:

ئاژانسی چاودێری سنوورە ئەوروپییەکان ناسراو بە فرۆنتێکس بڵاویکردەوە، حکومەتی سوید بڕیاریداوە لە ئایندەیەکی نزیکدا ناردنەوەی پەنابەر و کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ وڵاتەکانیان خێراتر بکات.

ئاژانسی فڕۆنتێکس بڵاویشیکردەوە، تەنها لەساڵی 2022 دا زیاتر لە 330 هەزار کۆچبەری نایاسایی هاتونەتە سنوورەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە و زۆرینەشیان لە سنورەکانی ئیتاڵیا و سڕبیا و ئەلبانیاوە هاتوون.

فڕۆنتێکس ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی داوای مافی مانەوە دەکەن ژیان لە وڵاتەکانی خۆیان پارێزراوە و لەژێر هەڕەشەدانین، هەربۆیە مەرجەکانی پێدانی مافی پەنابەرێتی نایانگرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆمیسیاری کاروباری ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ستراتیژێکی نوێ دەگرنەبەر بۆ دەکردنی ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەیەکی ناڕێکخراو و نایاسایی هاتوونەتە وڵاتانی یەکێتییەکە.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی DWی ئەڵمانی، ئێلڤا یۆهانسۆن کۆمیسیاری کاورباری ناوخۆی  یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو ستراتیژە رادەگەیەنن کە سەرجەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەری رێککەوتوون بۆ گێڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی هاتوونەتە ئەوروپاوە.