ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هەرێمی کوردستان: ناکرێت دادگای فیدراڵی جیاوازی لەنێوان پێکهاتەکان بکات
K24 - هەولێر:
دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای فیدراڵی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، "ئه‌م بڕیاره هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ناكات".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری داوه به نادروستی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاساكان و هه‌روه‌ها رێكه‌وتنه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی، پێویست بوو بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن هەر سەبارەت بە بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی عێراق، بۆ به نایاسایی ناساندنی بڕیاری ناردنی شايسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌م بڕیاره هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ناكات، به پێچه‌وانه‌وه، له‌دژی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌یه كه له ساڵی رابردوو، عێراقی له قه‌یرانێكی سه‌خت ده‌رباز كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و له‌كاتێكیشدایه كه پێشڤه‌چونێكی باش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی رابردوو.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری جەختی لەوەکردەوە، کە ئەوان پێشتریش بۆچوونی خۆیان راگه‌یاندووه كه دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق ناده‌ستورییه و پێویسته پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بكرێت، ئه‌ویش به‌رێگه‌ی یاسایه‌كی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستوور بێت به تایبه‌ت حوكمه‌كانی ماده‌ی 92 كه به روونی باس له میكانیزمه‌كانی دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی ده‌كات.
لە پەیامەکەی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاتووە، کە ناكرێت له قۆناغێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستای عێراقدا، دادگای باڵای فیدرالی به چاوی زۆرینه و كه‌مینه بڕیار بدات و جیاوازی له نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا بكات به تایبه‌ت بابه‌تی مووچه و قووتی خه‌ڵك كه ده‌بێت دوور بێت له هه‌ر گوشار و ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی یان به‌ناو یاسایی.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن له شوێنی ئاڵۆزتركردنی كێشه و گرفته‌كان، به‌دوای چاره‌سه‌ریی ده‌ستووری و یاساییدا بگه‌ڕێن و له هه‌موویان گرنگتر داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ بۆ پێكهێنانی دادگای فیدراڵی كه تێیدا مافی هه‌موو لایه‌نێك به‌بێ ره‌چاوكردنی زۆرینه یان كه‌مینه پارێزراو بێت و ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوری ساڵی 2005، كه هه‌موو گه‌لانی عێراق ده‌نگیان پێداوه جێبه‌جێ بكرێت.