زێدان ئاماده‌یه بۆ سێیه‌مجار ببێته راهێنه‌ری ریال مه‌درید

به گوێره‌ی میدیایه‌كانی فه‌ره‌نسا، زینەدین زیدان ئامادەیە بۆ جاری سێیەم پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەربگرێتەوە.
سەرچاوەکانی لە فەرەنسا بڵاویان کردووەتەوە، زینەدین زیدان راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، ئامادەیە بۆ جاری سێیەم ببێتەوە راهێنەری یانەکە، لەلایەن خۆشیەوە رۆژنامەی زەئەتلەتیکی ئینگلیزیش بڵاویکردووەتەوە، زیزۆ دوای بێ هیوابوون لە چەند یانەیەک و هەڵبژاردەیەک، بڕیاریداوە بگەڕێتەوە مەدرید.
سەرچاوە ئینگلیزیەکە بڵاویشی کردووەتەوە، زیزۆ پاڵێوراو بوو بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و بەڕازیل و ئەمریکا، بەڵام ناوبراو سەرجەم ئەو هەڵبژاردانەی رەتکردووەتەوە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، زیزۆ پلانی هه‌بووه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی یوڤێنتۆس وه‌ربگرێت، به‌ڵام دۆخی ئێستای یوڤێنتۆس كه ئێستا به‌هۆی گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاوه بۆ زیزۆ گونجاوه نییه، چونكه سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش گۆڕدراوه.
زیدان پێشتر جاری یەکەم لە ساڵی 2016 بۆ 2018 راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی کرد و دواتریش بۆ جاری دووەم لە ساڵی 2019 بۆ 2021 راهێنەرایەتی شاهانەکانی کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە توانی سێ ناسناوی چامپیۆنزلیگ لەسەر یەک بباتەوە.