یه‌كێتی: شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بینه‌وه‌

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سۆران جەمال تاهیر، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، تایبەت بە کوردستان24، رایگه‌یاند، رۆژی شەممە پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.

گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان روونیكرده‌وه‌، هه‌ردوولا له‌ باره‌ی پرسه‌كانه‌وه‌ بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌، به‌ڵام گرنگه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان دابنرێت.