سه‌ردار عه‌بدوڵڵا: دادگای فیدراڵی رووی "دادگای سه‌وره‌ی" سپی كردووه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، چاودێری سیاسی، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، رایگه‌یاند، دادگای فیدراڵی رووی دادگای سه‌وره‌ی سه‌رده‌می به‌عسی سپیكردووه‌ته‌وه.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا له باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی له دژی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئه‌و دادگایه ناده‌ستوورییه و چوواندنی به دادگای سه‌وره‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس هێشتا پڕ به پێستی نییه و خاتری گیراوه.
روونیكرده‌وه، له سه‌رده‌می به‌عسدا، دادگای سه‌وره سزای به‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه به‌رهه‌ڵستكاره‌كاندا ده‌سه‌پاند و سزاكانی له ئاستیی تاكه‌كه‌س بوون، به‌ڵام ئه‌م دادگایه بڕیاری سزادانی میلله‌تێكی داوه.
هه‌روه‌ها گوتی: له مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا، له ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی پێشووی عێراق، جه‌نه‌راڵێكی ده‌رودراوسێ پێی وتوون چیتان هه‌یه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بیخه‌نه كار، تا ئاستی بڕیار لێ مه‌وه‌ستن ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆیشی به‌دوادابێت، ئه‌و دادگایه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیارێكی "بێ عه‌قڵانه"ی ده‌ركرد و له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئۆكرانیادا كه جیهان پێویستی به وزه و نه‌وت بوو، بڕیاری دژی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ركرد و هیچ لایه‌ك پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی نه‌بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان به رێككه‌وتن چووه‌ته ناو حكومه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كه بڕیار بوو، له ماوه‌ی سێ مانگدا یاسای دادگای ئیتیحادی هه‌موار بكرێت و یاسای ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی ده‌ربچێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌ردار عه‌بدوڵڵا گوتی: ئێمه لاواز نین و كارتی زۆرمان هه‌یه، به‌ڵام كارته‌كان به‌كارنه‌هێنراون. لاوازترین كارتمان كشانه‌وه‌یه، كارتی به‌هێزترمان هه‌یه، هی ئه‌وه نیه له‌سه‌ر شاشه‌وه باسیان بكه‌ین.