وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان24: ده‌مانه‌وێت عێراق به‌هێزبێت و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییانی دابینبكات

K24 – هه‌ولێر:
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له گرنگی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تێده‌گات و واشنتن ده‌یه‌وێت عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەری و هێزبێت و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان دەستەبەر بکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (26ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ڤێدانت پاتێل، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وه‌ڵامی په‌یامنێری كوردستان24 لە واشنتن رایگەیاند، ئەمه‌ریکا دەیەوێت عێراق وڵاتێکی بەهێز، خاوەن سەروەری و یەکگرتووبێت، هەلی کار و خزمەتگوزارییەکانی وەك کارەبا، ئاو و تەندرووستی بۆ هاووڵاتییانی دابین بکات.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڤێدانت پاتێل ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "دەمەوێت باس لەوەش بکەم کە سەرۆك بایدن لە گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراق تێدەگات، هەروەها لە گرنگی ئەمریکا بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراقیش تێدەگات، لە بابەتاکانی ئاسایشیش کە چەند گرنگە بۆ عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".