بایدن داوای هێوری ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، داوایكرد، مردنی هاووڵاتییه‌كی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی له بن ده‌ستی پۆلیس نه‌بێته هۆی پشێوی و داوای هێوری له ره‌شپێسته‌كان كرد.
تایر نیكولز، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكایی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی بوو، له ویلایه‌تی تینیسی باشووری ئه‌مه‌ریكا، پێنج پۆلیس قۆڵبه‌ستیان كرد و له ژێر فشاری پۆلیسدا گیانی سپاردووه.
بایدن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، له تووڕه‌یی تێده‌گه‌ین، به‌ڵام توندوتیژی قبووڵ ناكرێت، داوایشی كرد، كه‌سوكاره‌كه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتیانه بكه‌ن.
پۆلیسه‌كان قۆڵبه‌ست كراوون و به‌وه تۆمه‌تبار كراون، كه‌سێكیان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشتووه.
نیكولز ته‌نیا 29 ساڵ بوو، به هۆی سه‌رپێچییه‌كی هاتوچۆوه پۆلیس بۆ هه‌میشه له ژیانی بێ به‌شیكرد.