تره‌مپ: ده‌توانرێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا جه‌نگ له ئۆكرانیا كۆتایی پێبهێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌توانرێت له رێگه‌ی رێككه‌وتنه‌وه دۆسییه‌ی ئۆكرانیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر كۆتایی پێبهێنرێت، نه‌وه‌ك به خه‌رجكردنی ملیاره‌ها دۆلار و ناردنی چه‌ك.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (Truth Social)، نووسیوویه‌تی: "ناكۆكییه‌كان له ئۆكرانیا له رێگه‌ی رێككه‌وتنه‌وه كۆتایی پێده‌هێنرێت، نه‌وه‌ك به ناردنی چه‌ك، هاوكاریی و ملیاره‌ها دۆلار بۆ كیێڤ".
هه‌روه‌ها تره‌مپ نووسیوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئێستا له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوام، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئاشتیم له ئۆكرانیا راده‌گه‌یاند".
پێشتریش تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، ده‌كرێت جه‌نگی ئۆكرانیا له رێگه‌ی رێككه‌وتنه‌وه كۆتایی پێبێت، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه به‌رده‌وام بێت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌تۆمی رووده‌دات.
هه‌روه‌ها ڤیكتۆریا نۆلاند جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سیاسی، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، واشنتن ئاماده‌یه سزاكان به‌سه‌ر رووسیادا كه‌مبكاته‌وه، به‌مه‌رجێك رووسه‌كان له ته‌واوی خاكی ئۆكرانیا بكشێنه‌وه.