هاوپەیمانی فەتح: دەبێت رێگەی دەستووری و یاسایی بۆ ناردنی پارە بۆ هەولێر بدۆزرێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی فه‌تح رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و سكاڵایه‌وه نییه كه له دادگای فیدراڵی له‌دژی ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابوو.
مه‌هدی ته‌قی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ئاشكرای ده‌كات، چوارچێوه‌كه‌یان رژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی بۆ ئه‌م ناكۆكییه بدۆزێته‌وه كه دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لێداوه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تیش نایانه‌وێ كێشه و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م حكومه‌تی سوودانی دروست بێت.
به‌گوته‌ی ته‌قی، پێویسته كه‌ناڵی دیكه‌ی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ستووری و یاسایی بۆ ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان بدۆزرێته‌وه، له‌ئێستادا حكومه‌تی سوودانی ناتوانێت پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا هه‌نگاو بنێت.