ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا داوای دادگاییكردنی به‌رپرسانی رووسیا ده‌كات

ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا
ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌دا به‌ كۆی ده‌نگ داوای كرد، به‌رپرسانی رووسیا دادگایی بكرێن.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ داوای كردووه‌، دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت بۆ دادگایی كردنی به‌رپرسانی باڵای رووسیا و بیلاڕووس پێكبهێنرێت.

نوێنه‌رانی 46 وڵات له‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، به‌ كۆی ده‌نگ داوایان كرد، به‌رپرسه‌ سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارێتیان له‌ شه‌ڕی ئۆكرانیا هه‌یه‌ رووبه‌ڕووی سزا بكرێنه‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ داوایشیی كردووه‌، به‌ هاوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كار بۆ پێكهێنانی دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌و پرسه‌ بكرێت.

ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا له‌ 47 وڵات پێكدێت، جگه‌ له‌ 27 وڵاته‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی پێشووی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش تێیدا ئه‌ندامن له‌وانه‌ مۆڵداڤیا، ئه‌رمینیا، ئازه‌ربیجان.