رەوتی سەدر ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندان دەکات

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامەی ئەل ئەخباری لوبنانی لەسەر زاری ژمارەیەک پەرلەمانتاری پێشووی رەوتی سەدرەوە بڵاویکردەوە، رەوتەکە ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندان دژی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەکەن.
ئەو پەرلەمانتارانەی پێشووی رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی ئەل ئەخبارییان گوتووە، بەدڵنیاییەوە سەدر دەگەڕێتەوە بۆ چالاکی سیاسی و دەروازەی گەڕانەوەشی دابەزینی بەهای دینارە و ناونیشانی خۆپیشاندانەکەشیان بەهای دۆلار دابەزێنە دەبێت.
پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی رەوتی سەدر ئەوەشیان خستووەتەڕوو،لەئێستادا چاودێری چالاکییەکانی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دەکەن و لەداهاتوویەکی نزیکدا هەڵوێستی خۆیان دەبێت.
لە (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محەممەد شیاع سوودانی لەلایەن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپێردرا، دواتر لە رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
رۆژی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا.