وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھێرشه‌كه‌ی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجانی ئیدانەكرد

ناسر كەنعانی: بەھەستیارییەكی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە دەكەین
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھێرشه‌كه‌ی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجانی ئیدانەكرد
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھێرشه‌كه‌ی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجانی ئیدانەكرد

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجانی ئیدانەكرد و رایگه‌یاند،  بەھەستیارییەكی زۆرەوە دەست بە لێكۆلینەوە دەكەین.

دوای ھێرشكردنه‌سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران، ناسر كەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی وڵات داوایانكردووە بە پەلە و بەجیدی و بە ھەستیارییەكی زۆر بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە بكەن و بكەرانی بەتووندترین شێوە سزا بدرێن.

بەگوتەی كەنعانی لە بەدواداچوونە سەرەتاییەكان دەركەوتووە، ھۆكارەكە كۆمەڵایەتی بووە و داواشی لە راگەیاندنەكان كرد، ھەواڵی ناڕاست بڵاونەكەنەوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگه‌یاند، هەموو کارمەندانمان له باڵیۆزخانەکەمان له تاران دەکشێنینەوه.

سەرۆکی ئازەربایجانیش له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ هێرشی سەر باڵیۆزخانەکەیان له تاران تیرۆریستی بووه و پێویسته لێکۆڵینەوه له هێرشه‌كه‌ بکرێت.

ڤیدیۆی هێرشه‌كه‌ بیبینه‌