لیژنەی دارایی له پەرلەمانی عێراق: سپیکردنەوەی پارە لە بازاڕەکاندا بەردەوامە

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كارلادانی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی رێژه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی دۆلاری له بازاڕه‌كاندا كه‌منه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌جاد سالم ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكرایده‌كات، بڕیاری له‌كارلادانی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق كێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له بازاڕی ناوخۆ چاره‌سه‌رناكات.
سه‌جاد ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كێشه‌كه ته‌نیا پارێزگاری بانكی ئێستا و پێشوو نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به قاچاخچێتی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه هه‌یه، سه‌ره‌ڕای رێوشوێنه تونده‌كان، هێشتا سپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌رده‌وامه و نه‌توانراوه چاره‌سه‌رێكی یه‌كجاره‌كی بۆ ئه‌م كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه.
رۆژی (23ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق غالیب مخیف، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی دوورخستووه‌ته‌وه و عه‌لی موحسین عه‌لاقی وه‌كو پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی بانكه‌كه ده‌ستنیشانكرد.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی (22ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانی عێراق كۆبووه‌وه بڕیاریدا به پاره‌داركردنی بانكی بازرگانی عێراقی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه به‌بڕی 500 ملیۆن دۆلار.