له پاریس سوودانی و به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی یونسكۆ كۆبوونه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له پاریس له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی یونسكۆ كۆبووه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 27ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئۆدرێیه ئۆزڵای به‌رێوبه‌ری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده، زانست و رۆشنبیری ( یونسكۆ) كۆبووه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، رۆشنبیری و باڵیۆزی عێراق له پاریس ئاماده‌یبوون، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی به‌رجه‌سته‌كردنی هاریكاری هاوبه‌ش له نێوان عێراق و یونسكۆ و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ به‌هێزكردن و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام له كه‌رته‌كانی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌دا.
سوودانی ده‌ستپێشخه‌ری یونسكۆی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووسڵ بۆ لیستی یونسكۆ و نوه‌ژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نووری له‌و شاره به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها خواستی عێراقی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونسكۆ به‌مه‌به‌ستی دانانی شوێنه دێرینه‌كانی عێراق له‌ناو لیستی كلتووری جیهانیدا.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (26ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق، گه‌یشته فه‌ره‌نسا و له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی ئه‌م ولاته كۆبووه‌وه.