ميسر به مه‌رج ئاماده‌يه وه‌ڵامى ئه‌ردۆغان بداته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له وه‌ڵامى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغاندا، ده‌سه‌ڵاتدارانى ميسر رايانگه‌ياند، رێبه‌رايه‌تى ميسر پارێزى هه‌يه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا.
پێشتر ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، ئه‌وان كێشه‌يان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تى ميسر هه‌يه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ى ته‌با و ئاشتن.
له وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌دا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ميسر ئه‌حمه‌د ئه‌بو زه‌يد رايگه‌ياند، ئه‌وه ميسره پارێزى هه‌يه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ى توركيا كه له ناوچه‌كه‌دا سياسه‌تێكى سه‌رلێشێواو و نابه‌ڵه‌دانه‌يان گرتووه‌ته‌به‌ر.
پێش چه‌ند رۆژێك سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن على يه‌ڵدرم رايگه‌ياندبوو، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ميسر ئاسايى بكاته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ميسر رايگه‌ياند، ته‌نيا له حاڵێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ توركيا ئاسايى ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى دان به شه‌رعييه‌تى جوڵانه‌وه‌ى 30ى حوزه‌يراندا بنێن كه به هۆيه‌وه عه‌بدولفه‌تاح سيسى هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و محه‌ممه‌د مورسى و دۆسته‌كانى توركيا خرانه كونجى زيندانه‌وه و له ده‌سه‌ڵات دوورخرانه‌وه.
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له چه‌ندين بۆنه‌دا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى نوێى ميسر و پشتيوانى و لايه‌نگرى ده‌سه‌ڵاتى ئيخوانه‌كان بوو له‌و وڵاته‌دا.