پێشنیارێكی نوێ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی ده‌خرێته‌ڕوو

K24 – هه‌ولێر:
لێکۆڵەرێکی ئابووری لە عێراق پیشنیارێکی نوێ دەخاتەڕوو سەبارەت بە بەرزکردنەوەی بەهای دینار و بانکی ناوەندیش بە تاکە دەسەڵات دەزانێت بۆ جێبەجێکردنی پێشنیارەکە و دابەزاندنی بەهای دۆلار.
مەنار ئەلعوبه‌یدی، لێکۆڵەری ئابووری رێکارێکی دەستنیشانکردووە کە رەنگە بەشداربێت لە دابەزینی نرخی دۆلار لە عێراقدا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بەرزکردنەوەی بەهای دینار درووستبكات.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی پێشنیاره‌كه، عوبه‌یدی روونیكردووه‌ته‌وه، یەکێک لەو چارەسەرانەی کە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار داده‌به‌زێنێت، زیادکردنی خواستە لەسەر دینار له ناوخۆی وڵات‌دا،كه ئێستا زیاتر لە 75 ترلیۆن دیناری عێراقی لە دەرەوەی سیستمی بانکی بۆ کڕینی دۆلار بەکاردێت، كه دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ زیادکردنی خواست لەسەر دینار لە بازاڕی ناوخۆدا، کە ئه‌مه‌ش واده‌كات قەبارەی خواست لەسەر دینار زیاتر بێت له دۆلار.
هەروەها عوبه‌یدی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، تاکە لایەنێک کە توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر دیناری هه‌بێت، بانکی ناوەندییە لەڕێگەی دەرکردنی قەواڵەی گەنجینە بە سوودی ساڵانەی زۆر و هاندان بۆ کشاندنەوەی نەختینەی دینار لە بازاڕدا.
ئەو ئابووریناسە پێیوایە، به زیادبوونی خواست لەسەر دینار ده‌كرێت بەرەنگاری خواست لەسەر دۆلار بكرێت، ئەمەش بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزدەکاتەوە.