تره‌مپ: ده‌توانم له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كۆتایی به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بهێنم
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووایه، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا سه‌ریهه‌ڵنه‌ده‌دا و ده‌ڵێت، "ده‌توانم له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كۆتایی به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بهێنم".
رۆژی هه‌ینی (27ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تره‌س) بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر له شوێنی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووایه، هه‌رگیز رێگه‌ی نه‌ده‌دا جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا سه‌رهه‌ڵبدات.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیده‌كاته‌وه، ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا گفتوگۆ بكات بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا. تره‌مپ، جه‌نگه‌كه‌ی به "ترسناك و خێرا" ناوبردووه و به‌گوته‌ی ناوبراو، "جه‌نگه‌كه له‌ده‌ستدانێكی دڵته‌زێنه بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین جار دۆناڵد تره‌مپ ئیداره‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكای هۆشیاركردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی نه‌ناردنی 31 تانكی جۆری (M1A1)ـی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئۆكرانیا، چونكه ناوبراو پێیوایه به‌رده‌وامی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی جیهانی.