سوودانی گەڕایەوە بەغدا

K24 - هەولێر

سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە گەشتە دوو رۆژییەکەی بۆ فەرەنسا هێنا و گەڕایەوە بەغدا.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەرەنسا هێنا و گەڕایەوە عێراق.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو 26/1/2023، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە فەرەنسا و له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌ و رێككه‌وتنێكی ستراتیژییان بۆ زیاتر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا له‌ هه‌موو بواره‌كان، واژۆ كرد‌.