رووسیا داوا له باڵیۆزی وڵاتێك ده‌كات خاكه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت

K24 - هه‌ولێر:
رووسیا داوا له باڵیۆزی لاتیڤیا ده‌كات له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا خاكه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت.
رۆژی هه‌ینی (27ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، فه‌رمان به ماریس ریكستینس، باڵیۆزی لاتیڤیا له رووسیا كراوه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا وڵاته‌كه‌یان به‌جێبهێڵێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆكاری كردنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزی لاتیڤیای بۆ "دوژمنایه‌تكردنی رووسیا له‌لایه‌ن لاتیڤیاوه" گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و نیگه‌رانی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "به‌رپرسانی لاتیڤیا ته‌واوی به‌رپرسیارێتی دۆخی ئێستا له ئه‌ستوو ده‌گرن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه (23ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، لاتیڤیا باڵیۆزی رووسیای له‌نێو خاكه‌كه‌ی كرده ده‌ره‌وه و هێرشی تووندی كرده سه‌ر رووسیا به‌هۆی هێرشه سه‌ربازییانه به‌رده‌وانه‌ی له دژی خه‌ڵكی ئۆكرانیا ئه‌نجامیان ده‌دات.