ناتانیاهۆ: وه‌ڵامی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر قودس ده‌درێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بنیامین ناتانیاهۆ جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، حكومه‌تی ئیسرائیل رێوشێوینی پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر و وه‌ڵامی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر قودس ده‌داته‌وه.
شه‌وی رابردوو (27ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، هاووڵاتییه‌ك، كه به‌گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له حكومه‌تی ئیسرائیل "دانیشتووی رۆژهه‌ڵاتی قودسه"، هێرشی كرده سه‌ر په‌رستگایه‌كی جووه‌كان و به‌هۆیه‌وه هه‌شت هاووڵاتیی ئیسرائیلی كوژران و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ر له شه‌وی رابردوو بنیمامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كابینه‌كه‌ی رێوشوێنی پێویستی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه گرتووه‌ته‌به‌ر و له‌ماوه‌ی داهاتوودا "وه‌ڵامی هێرشه چه‌كدارییه‌كه ده‌درێـته‌وه".
ناتانیاهۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر په‌رستاگه‌ی جووه‌كان له قودس، "یه‌كێك بووه له‌و هێرشه چه‌كدارییه سه‌ختانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه".
هه‌ر له‌باره‌ی هێرشكه‌وه، شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسرائیل له‌باره‌ی "هێرشه چه‌كدارییه‌كه" له‌سه‌ر هێڵن. وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلیش به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.