ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی تێنس قۆناخێكی دیكه‌ی وێمبڵدۆنی بڕی
له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆنی 2016، بۆ ئاستی خانمان، سێرینا وێلیامزی ئامێریكا سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه تۆمار كرد.
كه‌مێك پێش ئێستا سێرینا وێلیامز، خانمه تێنسزانی ئامێریكا و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهانی به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ‌وڵام له سێتلانا كیزنێستۆڤای رووسی برده‌وه كه له خانه‌ی بیست و یه‌كه‌مینی باشترینه‌كانی جیهان دێت، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش (6 ـ4) و (6 ـ4) بوون.
پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ویمبڵدۆن یه‌كێكه له پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كان كه پێیان ده‌وترێت (گراند سلام) كه پاش پاڵه‌وانییه‌تی (میلبۆرن و رۆلاند گارۆس) سێیه‌مین پاڵه‌وانییه‌تیی گراند سلامه.