پڕۆژەی شەقامێكی 30 مەتری لە هەولێر دەستیپێكرد

K24 - هەولێر

بە گوژمەی 618 ملیۆن دینار پڕۆژەی شەقامێكی 30مەتری لە هەولێر دەستیپێكرد.

وەزارەتی شارەوانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 28/1/2023 لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە شاری هەولێر دەستیپێكرد.

ئاماژە بەوەشدراوە، پڕۆژەكە دروستکردنی شەقامێكی 30 مەترییە لە گەڕەکی سەربەستی لە تەنیشت پێشەنگەی سەدەف تاکوو بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکان درێژ دەبێتەوە و درێژایی شەقامەکە نزیکەی 1800م دەبێت.

ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی 618،710،000 دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر و بە سەرپەرشتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی 180 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت. هاوکات ئێستا چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لەسەر داهاتی %15ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێن.

.