له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات و به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 28ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، له سلێمانی كۆبوونه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، له تویتێكدا رایگه‌یاند، پێشوازی له كۆبوونه‌وه و دانوستانه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌دا هاتووه: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه، به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو‌ین.
The UK welcomes talks between the KDP and PUK today. A crucial first step to finding common ground for the benefit of the #KRI. We look forward to progress being made on key issues at the follow up meeting.
— UK in Erbil (@ukinerbil) January 28, 2023