لهبهرامبهر سووتاندنی قورئانی پیرۆز پڕۆسهی به ئهندامبوونی سوید له ناتۆ دوادهكهوێت

K24 - ههولێر:
بەهۆی خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایاەتی موسڵمانان لە بەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز، پڕۆسەی به ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ خاوبووەتەوە و دوادەکەوێت.
تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی تورکیا و توڕەبوون و خۆپیشاندانەکانی لە بەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز، پرۆسەی بە ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە رێکخراوی ناتۆ دوادەکەوێت.
جەختیشیکردەوە، حکومەتی سوید، هیواخوازە لە هاوینی ئەمساڵدا پڕۆسەی بە ئەندامبوون لە ناتۆ تەواوبکات و ببێتە ئەندامی هاوپەیمانییەکە.
لە کۆی 30 وڵاتی ئەندامی رێکخراوی ناتۆ، 28 وڵات رەزامەندییان لەسەر ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە رێکخراوەکە دەربڕیوە، تەنیا تورکیا و هەنگاریا رەزامەندییان نەداوە.