دابه‌زینی به‌های دینار كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق درووستكردووه

K24 – هه‌ولێر:
بەهۆی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بژێوی چینی فەرمانبەران درووستكردووه و په‌رله‌مانتارێكی عێراقیش ده‌ڵێت، فه‌رمانبه‌ران 30٪ـی مووچەکانیان لەدەستداوە.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئەمیر مەعموری، پەرلەمانتاری سەربەخۆ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی گۆڕانکاری راستەوخۆی نرخی دۆلارەوە، مووچەی فەرمانبەران بەڕێژەی 30% کاریگەری لەسەر بووە و توانای کڕینی پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌یان کەمبووەتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لە بوونی هەنگاوێکی پەرلەمانی کردووه بۆ فشارخستنە سەر حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی نرخی دۆلار بۆ دۆخی پێشووی و جەختیشیکردەوە، پێویستە حکومەت رێوشوێن بەرامبەر هەر کەسێک بگرێتەبەر کە بووه‌ته هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان بە شێوەیەکی رێژەیی.
هه‌روه‌ها مەعموری داوای لە حکومەته‌ی سوودانی کردووه، رێنمایی خێرا دەربکات بۆ ئەوەی وردە وردە بەهای دۆلار کەم بکاتەوە و سزای هەرکەسێک بدات کە قۆرخکاری دۆلار ده‌کات.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌هۆی ناجێگیری به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق كه به‌رزترین ئاستی به‌رامبه‌ر دینار تۆماركردووه، ناجێگیری له بازاڕه‌كانی ناوخۆی عێراق به‌تایبه‌تی له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان درووستكردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی جێی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییان، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا كابینه‌كه‌ی سوودانی چه‌ند رێكاری نوێی گرته‌به‌ر، له‌وانه گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق بوو.