جووتیار عادل: به‌رده‌وام ده‌بین له دابه‌شكردنی مووچه

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل، رایگه‌یاند، بۆ مانگی داهاتوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به دابه‌شكردنی مووچه.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی كوردستان24، گوته‌بێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندایه.
له باره‌ی بڕیاری دادگای ئیتیحادی گوتی: به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌كانی دادگای ئیتیحادی بۆ تێكدانی كه‌شی ئه‌رێنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه.
هه‌روه‌ها گوتی: كابینه‌ی نۆیه‌م توانیویه‌تی به بێ 200 ملیار دیناره‌كه، مووچه دابه‌ش بكات و پڕۆژه‌كان بخاته‌وه‌گه‌ڕ و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ماوه‌ی 14 مانگدا ته‌نیا 2 مانگ بڕی 200 ملیار دینار هاتووه.
سه‌باره‌ت به دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل گوتی: ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری عێراق هه‌یانه، ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌سره و سه‌ماوه و عه‌ماره بێت، به‌ڵام ئێمه سازش له سه‌ر مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه‌ش گوتی: به‌رده‌وام ده‌بین له دابه‌شكردنی مووچه، پشتیوان به خودا و پاشان خه‌ڵكی خۆمان ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و مانگی داهاتووش مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: بڕیاره‌كه‌ی دادگا هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی كه‌شی ئه‌رێنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئێمه رێككه‌وتنێكی سیاسییمان هه‌یه و هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند بن و یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌رچوواندنی یاسای بودجه‌یه، كه ئێمه ده‌بێت رۆڵێكی به‌رچاومان تێیدا هه‌بێت.