بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند

K24 – هه‌ولێر:

بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپا و دەریای ناوەراست بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9 و 15 خوولەکی ئەمشەو (شه‌ممه‌ 28ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر لەنزیک شاری خۆی لە ورمێ روویداوە.

چەقی بوومەلەرزەکە حەوت کیلۆمەتری ژێر زەوی بووە و لە 23 کیلۆمەتر باشووری رۆژهەڵاتی شاری خۆی و 94 کلیۆمەتر باکووری ورمێ روویداوە.

هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە رانەگەیه‌ندراوه‌.