خوشكه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور: له ته‌ك رووسیا له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا ده‌جه‌نگین

K24 – هه‌ولێر:
كۆریای باكوور ئیدانه‌ی پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا ده‌كات و پێیوایه واشنتن شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت له دژی رووسیا ئه‌نجام ده‌دات.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی به كیێڤ داوه، 31 زرێپۆشی ئه‌برامز ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكات، كه به پێشكه‌وتووترین زرێپۆشی سه‌ربازی ئه‌م سه‌رده‌مه داده‌نرێت.
له‌مباره‌یه‌وه كیم ی‌و جۆنگ، خوشكی كیم جۆنگ ئوونی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، واشنتن به هه‌ڵگیرسێنه‌ری جه‌نگی ئۆكرانیا تۆمه‌تبارده‌كات و رایگه‌یاند، خه‌ریكه واشنتن هێڵی سوور ده‌به‌زێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "ویستێكی تاوانكاری له لایه‌ن واشنتنه‌وه بۆ زاڵكردنی هه‌ژموونی خۆی له جیهان، له رێگه‌ی ئیداره‌دانی جه‌نگی ئۆكرانیا، به‌دی ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: "بیونگ یانگ هه‌میشه له‌گه‌ڵ رووسه‌كانه و له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا پێكه‌وه ده‌جه‌نگین".
له ته‌ك چین، رووسیا به یه‌كێك له هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆریای باكوور داده‌نرێت، له رابردووش‌دا مۆسكۆ هاوكاری راسته‌وخۆی بیونگ یانگی كردووه.
كۆریای باكووریش تاكه وڵاته، له‌ته‌ك سووریا و رووسیا، دانیان به سه‌ربه‌خۆیی لۆگانسك و دۆنستیك وه‌ك دوو هه‌رێمی رووسیا داناوه.