ناتانیاهۆ هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات

K24 – هه‌ولێر:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات لە ئەنجامدەران و ئەوانەشی هاوکاری هێرشەکەی سەر ئۆرشەلیمانکردووە.
بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند، بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن، پڕۆسەی پێدانی مۆڵەتی چەک بۆ هاووڵاتیانی ئیسرائیلی خێراتردەکەم و نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتربێت، بەڵام ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها گوتی: "وەڵامی ئێمە بەهێز، خێرا و دیاریکراو دەبێت، ئەوەی هەوڵبدات زیانمان پێبگەیه‌نێت، زیانی پێدەگەیه‌نین، زیان بەوانەش دەگەیه‌نین هاوکارییان دەکەن".
ناته‌نیاهۆ گوتیشی: "دەستمان بە هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردن کردووە، بەخێرایی هەڵدەکوتینە سەر ماڵی تیرۆریستان و لەناویان دەبەین، دەبێ ئەنجامدەران و هاوکارەکانی ئەو کارە تیرۆریستییە، باجەکەی بدەن".
دووپاتیشیكرده‌وه، رێکكاری توندتر بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریزم دەگرنەبەر.
شه‌وی رابردوو (27ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، هاووڵاتییه‌ك، كه به‌گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له حكومه‌تی ئیسرائیل "دانیشتووی رۆژهه‌ڵاتی قودسه"، هێرشیكرده‌سه‌ر په‌رستگایه‌كی جووه‌كان و به‌هۆیه‌وه هه‌شت هاووڵاتیی ئیسرائیلی كوژران و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.