ترەمپ: هەڵبژاردنی 2024 تاکە هەلی ئێمەیە بۆ رزگارکردنی ئەمەریکا

"ئەمەریکا لەژێر حوکمی بایدندا وێران بووە"
دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ

K24 - هەولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کەمپەینی بۆ خۆ هەڵبژاردنەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2024 دەستپێکرد.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە گوتارێکدا رایگەیاند، ئەمەریکا لەژێر حوکمی بایدندا وێران بووە و پێویستە کەسێک رزگاری بکات لە حوکمی دامەزراوە سیاسییە گەندەڵەکان.

ترەمپ جەختی لەوەکردەوە، بۆ رزگارکردنی ئەمەریکا پێویستیان بە سەرۆکێکە کە رێگری لەو هێزانە بکات خەریکن وڵاتەکەیان لەناودەبەن هەروەها پێویستیان بە سەرۆکێکە کە لە رۆژی یەکەمەوە ئامادەبێت بۆ کارکردن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا پێیوایە ئەو، ئەو کەسەیە کە ئامادەیە بۆ کارکردن و رزگارکردنی ئەمەریکا.