سەدر: ئیسرائیل دەوڵەتێکی شەڕخوازە

K24 - هەولێر

رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئیسرائیل دەوڵەتێکی شەڕخوازە و لەژێر پەردەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا خەڵکی بێتوانا دەکوژێت.

لە پەیامێکدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر راشیگەیاند "هەر دەوڵەتێکی دیکە لە جێگەی ئیسرائیل وەک ئەو هەڵسوکەوتی بکردایە بە تیرۆریست و دیکتاتۆر ناویدەهێنرا".

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشدا "ئەوەی هەیە دەوڵەتی ئیسرائیل نییە بەڵکو دەوڵەتی سامرییەکانە کە بکوژی پێغەمبەرانن و دوژمنی خودان".

رێبەری رەوتی سەدر باسی لەوەشکردووە، ئیسرائیل بەبێ جیاوازیکردن لەنێوان خەڵکی عەرەب و موسوڵمان ستەملێکراوان دەکوژێت، ئەوەش گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئیسرائیل نە دەوڵەتە و نە حکومەتە".

.
.