بانکی ناوەندی لەبارەی رێگری لە پارەی کاش روونکردنەوە دەدات

.
.

K24 - هەولێر

بانکی ناوەندی عێراق رەتیدەکاتەوە رێگری لە فرۆشتنی پارەی کاش بە هاووڵاتیان بکات یان سنوورداری بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29/1/2023، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رەتیدەکاتەوە رێگری بکات یان فرۆشتنی پارەی کاش بە هاووڵاتیان سنووردارکردبێت، رێکاری تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی دڵنیایی دەدات لەوەی کە پێویستی هاووڵاتی بە دۆلار دابین دەکات و رێگری دەکات لە دووبارە فرۆشتنەوە بە هەمان کەس.

ئەم رێکارە ئه‌لکترۆنییه‌  دەرفەتێکه‌ بۆ هاووڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار به‌ شێوازێکی  شەرعی بەبێ سنووردارکردن.

بانکی ناوەندی عێراق داوا لە سەرجەم میدیاکان و رای گشتی ده‌کات، ته‌نها  پشت بە نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق ببەستن، بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەست بە چالاکی و رێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق.