سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نازم زەهاوی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

نازم زه‌هاوی، وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا
نازم زه‌هاوی، وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا

K24 - هەولێر:

ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی خۆدزینەوە لە باج نازم زەهاوی سەرۆک لیژنەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیای لە کابینەکەی دوورخستەوە.

جەختیشیکردەوە، دەبێت زەهاوی شانازی بکات بەو دەستکەوتانەی لە پێنج ساڵی رابردووی کارکردنی لە حکومەت بەدەستی هێناون، وەک وەزیری دابینکردنی ڤاکسین لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی کارکردنیشی وەک سەرۆک لیژنەی پارتی پارێزگاران، چەندین دەستکەوت و کاری گرنگی ئەنجامداون.

نازم زەهاوی، لە تەمەنی 11 ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی بۆ بەریتانیا کۆچیان کردووە و وەک خۆی دەڵێت، ئەو کات توانای قسەکردنی بە زمانی ئینگلیزی نەبووە.

زەهاوی پێش ئەوەی وەک وەزیری دارایی دەستبەکاربێت، وەزیری پەروەردە بووە. ئەو ساڵی 2010 متمانەی دەنگدەرانی بەدەستهێنا و بوو بە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا.