قائیمقامیەتی سلێمانی: ئەو نووسینگانەی بانگی هاووڵاتیان دەکرد بۆ ئەنجامدانی مامەڵە داخران

"لەسەر شەقام کارمەندیان داناوە بۆ بانگکردنی هاووڵاتیان، کە دیاردەیەکی نامۆ و نایاساییە"
.
.

K24 - هەولێر:

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەک وێنەگر و نوسینگەی مامەڵەی هاوڵاتیانی لەنزیک بەرێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داخست.

لە راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی هاتووە، بەپێی راپۆرتی لیژنەی رۆشنبیری سەربە لیژنە هاوبەشەکان، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و دانانی کارمەند لەسەر شەقامەکە بۆ بانگکردنی هاوڵاتیان، کە دیاردەیەکی نامۆ و نایاساییە و بووەتە هۆی بێزاری هاووڵاتیان، ئەو شوێنانە داخراون، مامەڵەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی  ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر سەرجەم ئەوشوێنانە ئاگاداراکراونەتەوە و بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە، بەڵام ئەم هەشت شوێنە پابەند نەبوون، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخران و خاوەنەکانیان ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.