لە سنووری هەڵەبجە دەستبەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گیرا

K24 – هەولێر
لە شارەدێی تەوێڵەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک چەک و فیشەک.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، فەوجی دووی پاسەوانی سنوری هەڵەبجە لە سنووری شارەدێی تەوێڵە دەستیان گرت بەسەر15 دەمانجەی جۆری تورکی و 13 چەکی جۆری کلاشینکۆف و 3500 فیشەکی دەمانجە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چەک و فیشەکانە رادەستی بنکەی پۆلیسی تەوێڵە کرا دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا.
پۆلیسی هەڵەبجە لەو راگەیەندراوە روونیکردووەتەوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دەست بەسەر ئەو چەک و فیشەکانەدا گیراوە و بڕیاریدا بە رەوانەکردنیان بۆ وەزارەتی ناوخۆ.


