له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر 50 تۆن ده‌رمانی قاچاخدا گیرا

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له سێ پارێزگای ئه‌و وڵاته، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانبه‌سه‌ر 50 تۆن ده‌رمانی قاچاخدا گرتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (29ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تیمه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان توانیویانه له سێ پارێزگای جیاوازی عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر 50 تۆن له ده‌رمانی قاچاخدا بگرن.
به‌شی پشكنین له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌سه‌ر رێنمایی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ چاودێریكردنی ده‌رمانخانه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای ئاسایشی نیشمانی له پارێزگاكانی به‌غدا، دیاله و نه‌ینه‌وا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له ده‌رمانی چاقاخدا گرتووه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك ده‌رمانخانه‌ی "وه‌همی" داخراون و 17 تۆمه‌تباریش به تۆمه‌تی به‌قاچخبردنی دره‌مان رووبه‌ڕووبه‌ری دادگا كراونه‌ته‌وه.