ئاسۆ رۆسته‌م: یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵم له گفتووگۆدایه

ئاسۆ رۆسته‌م هیرشبه‌ری كوردی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رایگه‌یاند یانه‌ی هه‌ولێر هێشتا بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵه، ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی دره‌نگ وه‌ڵامی ئۆفه‌ره‌كانی یانه‌كانی سعوودیه‌م دایه‌وه، ناتوانم بۆ ئه‌م وه‌رزه له خولی سعوودیه یاریی بكه‌م.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 29/1/2023 له یاریگه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز ئاسۆ رۆسته‌م پرێس كۆنفرانسێكی له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی ئه‌نجام دا.
ئاسۆ له به‌رسیڤێكی په‌یامنێری كوردستان24 له باره‌ی ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند ئه‌و یانه‌یه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه، ده‌شڵێت: ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێری هه‌ولێر له گفتووگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وینه رێككه‌وتن، به‌ڵام جارێ هیچ بڕیارێكم نه‌داوه.
ئاسۆ رۆسته‌م له به‌رسیڤێكی دیكه‌ی كوردستان24 رایگه‌یاند به‌هۆی پێنه‌دانی شایسته‌داراییه‌كانم له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌م گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی سالمیه هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ده‌شڵێت: من هه‌میشه رزگاری یانه‌ی سالمیه بوومه، له ئێستادا ئه‌و یانه‌یه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات رازیم بكات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه و به‌ڵینی پێدانی مافه‌داراییه‌كانیان پێداوم، به‌ڵام بڕیاری كۆتاییم داوه و جارێكی دیكه ناگه‌ڕێمه‌وه ئه‌و یانه‌یه.
له باره‌ی ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی نه‌ورۆز، ئاسۆ رۆسته‌م گوتی: من له یانه‌ی نه‌ورۆز پێگه‌یشتووم و شانازی ده‌كه‌م كه جارێكی دیكه درێسی ئه‌و یانه‌یه بپۆشم، به‌ڵام ئه‌وان هه‌میشه رێگه‌خۆشكه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی من ئه‌زموونی دیكه تاقی بكه‌مه‌وه و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی منیان ویستووه.
ئاسۆ رۆسته‌م له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: له خوله‌كانی ئێران، میسر و سعوودیه و زۆر وڵاتی دیكه ئۆفه‌رم پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام به‌هۆی دره‌نگ وه‌ڵامدانه‌وه و دواكه‌وتنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی سالمیه نه‌متوانی له كاتی خۆی وه‌ڵامی ئۆفه‌ره‌كانی خولی سعوودیه بده‌مه‌وه و بۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌رفه‌تی یاریكردنم له‌و خوله كۆتایی هاتووه.
ئاسۆ رۆسته‌م جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له ئێستادا هیچ بڕیارێكی نه‌داوه، به‌ڵام له دوو رۆژی داهاتوو بڕیاری خۆی ده‌دات.
ئه‌و ئه‌ستێره كورده له باره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گوتی: كارێكی وامكرد راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ناچار بكه‌م بانگهێشتم بكات، دڵخۆشم به‌و نازناوه‌ی جامی كه‌نداو كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ستهێنا.
ئاسۆ رۆسته‌م له كۆتایی قسه‌كانی گوتی: هانده‌رانی عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی منیان كردووه و له‌بیریان ناكه‌م، ده‌ستنیشانكردنی یانه و خولی داهاتووم زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه ده‌بێت كه ئه‌زموونی زیاتر وه‌ربگرم و جێگه‌ی ده‌ستم له یانه‌كه دیار بێت.