رووسیا: سۆپای ئۆكرانیا به چهكی ئهمهریكی 14 هاووڵاتی له لوهانسك كوشتووه

K24 - ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بەهۆی هێرشی سوپای ئۆکراینا بەچەکی ئهمهریكی 14 کەس لە لوهانسک کوژراون و 24ی دیکەیش برینداربوون.
ئهمڕۆ یهكشهممه (29ـی كانوونی دووهم/یهنایهری 2023)، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، دوێنێ شهممه، سوپای ئۆکراینا بە بەکارهێنانی سیستەمی مووشەکهاوێژی فرەلوولەی "HIMARS"ی ئهمهریكی هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشخانەیەک لە شاری نۆڤوایدار سەربە ناوچەی لوهانسک.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئهوهشی خستووهتهڕوو، هێرشەکە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی ژمارەیەک وڵاتی ئەندام لە ناتۆ ئەنجام دراوە و ئاماژە بەوە دراوە کە لە ئاکامی هێرشەکەدا، 14 کەس کوژراون و 24ی دیکەیش برینداربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە هەمان رۆژ یەک لەسەر سێی ئەو 17 مووشەکەی لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە ئاراستەی نۆڤۆڤیا کاهۆڤکا کراون لە ناوچەی خێرسۆن لە گۆڕەپانی نەخۆشخانەکاندا کەوتوونەتە خوارەوە و هاتووە: "رژێمی کیێڤ و پشتیوانە رۆژئاواییەکانی تاوانباری جەنگن بەهۆی بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان بە ئەنقەست. نەبوونی کاردانەوەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەهەمبەر ئەو پێشلێکارییانەی ئۆکراینا دەرخەری ئەوەیە کە ئەوانیش راستەوخۆ بەشدارن لەو تاوانە".
لە راگەیەندراوەکەدا تۆمەتی ئەوە خراوەتە پاڵ وڵاتانی رۆژئاوا کە سیاسەتێکی دووفاقییان گرتووەتەبەر و تێیدا هاتووە: "ئەوان لە کاتێکدا سوپای رووسیا لە ئیرپین و بوچا تاوانبار دەکەن، بەڵام چاو دەپۆشن لە کوشتنی مەدەنییەکان لەلایەن سوپای ئۆکراینا بە چەکی ئەمریکی، بەریتانی، ئەڵمانی و فەڕەنسی. رۆژئاوا بۆ پەردەپۆشکردنی بەرپرسیارێتی خۆی سەرنج دەخاتە سەر شوێنی دیکە. تەواوی ئەم کارە نایاسایی و تاوانانەی سوپای ئۆکراینا بەبێ وەڵام نامێننەوە".