رۆناڵدۆ بانگهێشتی 4 یاریزانی مانچێسته‌ر ده‌كات سه‌ردانی سعودیه بكه‌ن

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی 4 یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد بانگهێشت ده‌كات بۆ سه‌یركردنی یاری نه‌سر سه‌ردانی سعودیه بكه‌ن.
رۆناڵدۆ له ئۆردۆگای هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بۆ جامی جیهانی 2022 بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هه‌ربۆیه‌ش هه‌لی ماڵئاواییكردن له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی له‌ده‌ست دا.
رۆناڵدۆ له‌و ماوه‌یه‌ی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد یاری ده‌كرد، هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ چوار یاریزان خۆش بووه كه بریتین له برۆنۆ فێرناندز، هاری ما‌گوایه‌ر، كاسیمیرۆ و رافایێل ڤاران. ئێستاش بانگهێشتی ئه‌م چوار یاریزانه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتی سعوودیه بكه‌ن و له یارییه‌كی یانه‌ی نه‌سڕ ئاماده بن.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا، ئاشكرای كردووه رۆناڵدۆ به‌م چوار یاریزانه‌ی راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی مه‌شق و راهێنان و ژیانی تایبه‌تیان رێگر نییه، حه‌ز ده‌كات له سعودیه میواندارییان بكات و پێشوازییه‌كی گه‌رم و شاهانایان لێ بكات.
رۆناڵدۆ پێی راگه‌یاندوون ئه‌گه‌ر ناتوانن سه‌ردانی سعودیه بكه‌ن، ئه‌وكات له لیسبۆن میواندارێتیان ده‌كات. هه‌رچه‌ند رۆناڵدۆ له دوایین یارییه‌كانیدا متمانه‌ی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتدی له‌ده‌ست دابوو، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو به‌شێك له یاریزانه‌كان له جۆری هه‌ڵوێستی رۆناڵدۆ ناڕازی بوون، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت ئێستاش به‌شێكی زۆری یاریزانانی مانچێسته‌ر یونایتد رێزێكی زۆری لێده‌گرن و به باشترین یاریزانی ده‌زانن.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی
